وهزارهتی كشتوكاڵ، هەموارکردنەوەی چەندین یاسا و ڕێنمایی کشتوکاڵی تاوتوێ دهكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێ شەمە 2021/8/17 بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکاری وەزارەت، کۆبوونەوەی ژمارە (5) ی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری ئەنجام درا.
سەرەتا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد، دواتر راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی بڕیار و راسپاردەی کۆبوونەوەکانی پێشووی ئەنجوومەنی راوێژکاری خوێندرایەوە.
پاشان لە لایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بەپێی تایبەتمەندی کێشە و پێشنیار و داواکاریەکانی هاووڵاتیان و پڕۆژەکانی سەر بە فەرمانگەکان و بهڕێوهبهری گشتیی پارێزگاکانی سەر بە وەزارەت گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەتایبەتی تاوتوێکردنی بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە هەموارکردنەوەی چەندین یاسا و رێنمایی کشتوکاڵی و پرسی دیراسەکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک و پەینی کیمیاوی و هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و میکانیزمەکانی ساغکردنەوە و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران و چەندین بابەتی تری گرنگ تاوتوێ کران.
لە کۆتایدا چەندین و بڕیار و راسپاردەی گرنگ لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکاری وەزارەت پەسندکران .