Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیاوی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دوابەدوای ئەنجامدانی چەندین هەنگاوی گرنگ لە ماوەی ڕابردوودا  لە پێناو پاڵپشتیکردنی جوتیارانی هەرێمی کوردستان به‌ مەبەستی دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیاوی،
ڕۆژی سێ شەمە 2021/8/17 لە کۆبوونەوەی ژمارە (5)ی  ئەنجوومەنی راوێژکاری وەزارەت، بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن،  لەسەر ئەم بابەتە جەختکرایەوە و نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بە ژمارە (5675)  کە سەرنج و پێشنیار و داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و باسی هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی پەین کراوە.
 لە نووسراوەکەدا وەکو چارەسەرێکی خێرا پێشنیار کراوە بەتەرخانکردنی بودجەیەک لە ڕێگەی (اعاناتی زراعی )بۆ دابینکردن و دابەشکردنی پەین لە ڕێگەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان بەنرخی پاڵپشتی کراو بۆ جوتیاران، هەروەها داواکراوە کە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت کە لە بەخشینی کۆمپانیاکان لە (رسومات و باجی گومرگی ) تایبەت بە هاوردەکردنی پەین، تاوەکو بەنرخێکی گونجاو بگاتە دەستی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە بۆ هەمان مەبەست لە ماوەی ڕابردوودا بەپێی کۆنووسی کۆبوونەوەی ژمارە (5)ی ئەنجوومەنی راوێژکاری لە 28/1/2020 لە بڕگەی سێیەم ،بڕیاری ژمارە (3) تێیدا هاتووە کە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان ئازادن چەند پەینی کیمیاوی هاوردە بکەن، ئەوەش بە هەڵگرتنی رێیدی ساڵانە بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکان، دوابەدوای وەرگرتنی رەزامەندی ئاسایش و هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی تری حکومەتی هەرێم.