بێگەرد تاڵەبانی بەشداریی کرد لە دووەمین پێشانگای تایبەتی ساڵانەی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران - هەولێر
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ،2021/12/21 بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ هەریەک لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی و پارێزگاری هەولێر و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەبوو لە مەڕاسیمی کردنەوەی دووەمین پێشانگای تایبەتی ساڵانەی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران - هەولێر .
لە پێشانگاکەدا نوێنەرایەتی ژوورەکانی بازرگانی و ژمارەیەک کەسایەتی و زیاتر لە ( 135)کۆمپانیای بازرگانی ئامادەبوون،
ئەم پێشانگایە ساڵانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری .