Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ گرووپی ڕاوێژکاری هۆڵەندی کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە  2021/12/7  لە دیوانی وەزارەت بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی گرووپی هاوبەشی ڕاوێژکاری وەزارەت و گرووپی ڕاوێژکاری هۆڵەندی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لەژێر ڕۆشنایی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و حکومەتی هۆڵەندا کراوە، دوابەدوای هاتنی شاندی ڕاوێژکاری هۆڵەندی بۆ وەزارەت و بەسەرکردنەوەی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و سەردانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ وڵاتی هۆڵەندا و لە نزیکەوە بەسەرکردنەوە و بینینی ئەزموون و توانای بەرهەمهێنان و پێشکەوتنی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری.
جێی ئاماژه‌یه‌ گرووپی ڕاوێژکاری هۆڵەندی  لەگەڵ تیمی ڕاوێژکاری وەزارەت کار دەکەن، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک پلان و بەرنامە و بەسەرکردنەوەی مەیدانیی پڕۆژەکان لە گەڕی دووەمی سەردانەکاندا.