هەنگاوەکانی جێ بەجێکردنی پڕۆژەی نۆ بەنداوەکەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممه ،2021/12/21 بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی لیژنەی هاوبەشی وەزارەت و وەزارەتی پلاندانان و ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوەکانی هەڵسەنگاندنی پرۆپۆزەڵی پێشکەشکراوی کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنان و دروستکردنی پڕۆژەکانی ئاودێری و بەنداوەکان بە تایبەتی دەربارەی دروستکردنی (9) بەنداوە ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستان که پێکهاتوون لە (مەنداوە ٫خێوەتە ٫باکرمان سارتک ٫دەلگە ٫دێرەلووک ٫ تەق تەق ٫بەردەسوور، باصێ ) بەپێی سیستەمی پەسندکراوی(PPP)وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و حکومەتی هەرێمی کوردستان.