هەڵمەتی چاندنی ملیۆنێک بەڕوو له شاری ههولێر بهڕێوهچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ، 2021/12/5 شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە پێکهاتبوون لە بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەری دارستان و پاوان بەشدارییان کرد لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی چاندنی ملیۆنێک بەڕوو لە شاری هەولێر کە بەشێوەی دەنک و نەمام چاندرا ، لەو مەراسیمەدا ژمارەیەکی بەرچاو بەرپرسانی حکومی و ئیداری و نوێنەرایەتی وڵاتان و ڕێکخراوەکانی بواری ژینگە و شارەزایان و خۆبەخشان ئامادەی بوون .
پڕۆژەی ملیۆنێك داربەڕوو هەوڵێكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادکردنی دارستانی سروشتی و ناوشار لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکە لە لایەن ڕێکخراوی هەسار و دەزگای ڕووانگە بە هاوبەشی ئەنجام دەدرێت.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەناوچوونی دارستانەکان لە ئاستێکی زۆر مەترسیدار دایە بەهۆی چەندین هۆکاری جۆراوجۆرەوە،بۆیە زیادکردن و بنیاتنانەوەی دارستانەکان پێویستییەکی ناوچەکەمانە،جگە لەوەش،چاندنی ژمارەیەکی زۆری داری خۆماڵی بە شێوازێکی دروست بە یەکێك لە هەوڵە سەرکەوتووەکان دادەندرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.