پڕۆژەی شەدار بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن لە پارێزگای هەولێر کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ،2021/12/9 لە مەڕاسیمێکدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە یاوەریی د.محهمهد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پڕۆژەی (شەدار)ی بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن کردەوە و پاشان هۆڵەکانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە و دەربارەی پڕۆژەکە و گوتی :
خۆشحاڵم کە ئەم پڕۆژەیە ،وەک یەکێک لە پڕۆژە هەره گرنگ و ستراتیژیەکان کارەکانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوە دەبات بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە بۆ دابینکردنی هێلکەی خواردن بە کوالێتی بەرز و توانای خۆماڵی . وە پاڵپشتیی وەزارەتی دەربڕی بۆ هەموو خاوەن کار و پڕۆژەیەکی خۆماڵی کە ئامانجی خزمەتکردن و پێشخستنی بەرهەمی خۆماڵی و هەنگاونانە بەرە و خودبژێوی و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی و بەکارخستنی دەستی کاری خۆماڵی .
پڕۆژەی شەدار بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خۆماڵی ئەمڕۆ ،بە توانای ڕۆژانەی( 427400 )هێلکەی خواردن ٫بە کوالێتی بەرز و نرخێکی گونجاو ڕۆژانە نزیکەی(1100)کارتۆن هێلکە بەرهەم دێنێ ،لەکاتی کەوتنەکاری هەموو هۆڵەکان کە (6) هۆڵە،نزیکەی(%50) ی پێویستی هێلکە دابین دەکات .لەم پڕۆژەیە گرنگی بە بەکارهێنان و بەرهەمی ناوخۆی گەنم دەدرێت وەک ئالیک ،هەروەها کارتۆنەکان لە هەولێر بەرهەم دێت .
ئەم پڕۆژەیە پاڵپشتیەکی بە هێزی سامانی مرۆییە،کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ (300) دەرفەتی کار دەرخسێنی و لە پانتایی و ڕووبەری 213 دۆنم زەوی پێکهاتووە.