بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری کۆبۆوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەمە ،2021/12/21 بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری کۆبۆوە .
لەم کۆبوونەوەیەدا بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەست بە ئەنجوومەنەکە بەتایبەتی دەربارەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ پاڵپشتیی پڕۆژەکانی پەلەوەری خۆماڵی و لێخۆشبوونی گومرگی و چاودێریکردن و بەدواداچوونی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی هێلکە و مریشک لە دەروازەکان و هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ دابەزاندنی نرخی عەلەف و پێکهاتەکانی ،هەروەها کەمکردنەوەی ڕۆتین لەمامەڵەی خاوەن پڕۆژەکان.
لە کۆتاییدا چەندین بڕیار و ڕاسپاردە و پێشنیار و رێککاری گرنگ گەڵاڵە و پەسندکران ،لەپێناو پارێزگاریی لە بەرهەمی خۆماڵی و بەردەوامیی لە پاڵپشتیی پڕۆژەکانی پەلەوەری و کاروبارەکانی ئەنجوومەنەکە.