بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ گرووپی ڕاوێژکاری هۆڵەندی کۆبووەوە
![](/media/9023/264422161_2106060262886447_7997110257189021243_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132835027920000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە 2021/12/7 لە دیوانی وەزارەت بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی گرووپی هاوبەشی ڕاوێژکاری وەزارەت و گرووپی ڕاوێژکاری هۆڵەندی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لەژێر ڕۆشنایی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و حکومەتی هۆڵەندا کراوە، دوابەدوای هاتنی شاندی ڕاوێژکاری هۆڵەندی بۆ وەزارەت و بەسەرکردنەوەی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و سەردانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ وڵاتی هۆڵەندا و لە نزیکەوە بەسەرکردنەوە و بینینی ئەزموون و توانای بەرهەمهێنان و پێشکەوتنی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری.
جێی ئاماژهیه گرووپی ڕاوێژکاری هۆڵەندی لەگەڵ تیمی ڕاوێژکاری وەزارەت کار دەکەن، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک پلان و بەرنامە و بەسەرکردنەوەی مەیدانیی پڕۆژەکان لە گەڕی دووەمی سەردانەکاندا.