Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای یەکێتی ئەورووپا كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی 2021/12/5  بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت، بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە شاندێکی یەکێتی ئەورووپا، کە پێکهاتبوون لە باربارە ئیگەر سەرۆکی بەشی پەرەپێدان و هاوکاری لەعێراق و ماری پارێت سەرۆکی ئۆفیسی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر و تیمێکی یاوەری.
لەم دیدارەدا چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێکرا دەربارەی هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و پاڵپشتی ڕێکخراوەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ هەروەها بەرەو پێشچوونەکانی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و سەرچاوەکانی ئاو و هاوکاریکردنی دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری بە ڕەخساندنی دەرفەتی کار و ئەنجامدانی پڕۆژەی بچووکی کشتوکاڵی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و فراوانکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی ، وە ئاشناکردن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیی بۆ  پاڵپشتی جوتیاران و سوود وەرگرتن لە هەمەچەشنی زەوی بەپیتی خاکی هەرێمی کوردستان وەک سەبەتەی خۆراکی ناوچەکە .
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە گرنگی و پێویستیی کردنەوەی خول و ڕاهێنانی فەرمانبەران و جوتیاران کرا وەک زەمینەسازی و بانگهێشتکردنی ڕێکخراوەکانی یەکێتی ئەورووپا و کۆمپانیاکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەشداری و پاڵپشتی لە ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان ، بە ئامانجی سوود وەرگرتن لە ئەزموون و  جوڵەی بازرگانی و ئابووری و پیشەسازی لەنێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەورووپا .