بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیی کرد لە گرووپێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ،2021/12/20 لە دیوانی وەزارەت وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازیی کرد لە گرووپێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی.
ئامانجی ئەم سەردانەی شاندەکەی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بریتی بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە سێکتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان .
هەر لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی چالاکی و بەرنامە و پڕۆژەکان و هەنگاوەکانی بەرەو پێشچوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەربارەی پیشەسازی کشتوکاڵی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدانی سێکتەری پەلەوەری و ئاژەڵداری و بەڕێوەبردنی سامانی ئاو و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و ئاشناکردنیان بە تەکنەلۆژیای سەردەمی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و دامەزراندنی کارگەی پاکێجین و هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە کوالێتی بەرز.