Skip to the content

بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێکار و چارەسەری زیادەڕۆیی سەر زەوی کشتوکاڵی و زەوی دارایی و ناو سنووری شارەوانیەکان لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە،2021/12/20 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە یاوەریی ستافێکی وەزارەت بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی داریی و ئابووری و شارەوانی و فەرمانگەی هەماهەنگی لە ئەنجوومەنی وەزیران.
کۆبوونەوەکە بۆ مەبەستی دیراسەکردن بوو دەربارەی ئەو زیادەڕۆیانەی دەکەوێتە سەر زەوی کشتوکاڵی و زەویەکانی وەزارەتی دارایی و ئەو زەویانەی دەکەونە ناو سنووری شارەوانیەکانەوە، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە بریتی بوو لە یەکخستنی هەوڵەکان لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
دوابەدوای گفتوگۆی ئامادەبووان و گەڵاڵەکردنی سەرجەم ڕاو سەرنجەکان، لیژنەیەک پێکهێنرا لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی کە بەزووترین کات ڕێکار و میکانیزمی گونجاو ئامادەبکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان .