Skip to the content

پێنج هه‌زار هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌ كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، 2021/12/7  بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و 
بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و لیژنەی یاسایی و کشتوکاڵیی لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی کراوەدا ،گفتوگۆیەکی چڕ ئەنجام درا، بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان - عێراق.
ئەم پڕۆژە یاسایە بە یەکێک لە پڕۆژە هەره‌ گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دادەنرێت ،کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوپەڕی پەرۆشیەوە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ کاری تێدا کراوە ،بە هەماهەنگی  لایەنە پەیوەندیدارەکان .
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان  بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتی: دەتوانین لە ڕێگەی بەکارخستنی ئەم پڕۆژە یاسایەوە لە سێکتەری کشتوکاڵی دەرفەتی کار بۆ (5000) پێنج هەزار لە دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگه‌کانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین.
  ئەم هەنگاوە گرنگە دەبێتە فاکتەرێکی بەهێزی پێشخستنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و زەمینەسازی بۆ سوود وەرگرتن لە توانای دەرچووانمان و دابینکردنی دەرفەتی کار و زەمانەتی بیمەی خانەنشینی بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە لە بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاساکەدا هاتووە .