بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری کابینەی سێیەمی حکومەت دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/17 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە د.محمد بازیانی کەسایەتی ناسراو، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لە کابینەی سێ یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەدانیشتنە کەدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دوای بەخێرهێنان خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانەی د.محمد بازیانی دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد بازیانی لە رابردوو ئەرک و ماندوبونی زۆری بینیوە لەپێناو بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ وئاودێری لەهەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە د.محمد بازیانی وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لە کابینەی سێ یەمی حکومەتی هەرێم، دوای سەرەخۆشی لە بێگەرتاڵەبانی بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکیان دڵشاد شکرالله تاڵەبانی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم چاو پێکەوتنەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هیوای خواست ئەم کابینەیە ببێتە مایەی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان.
هەرلەم بارەیەوە چەندین راسپاردە وبیرورا گەڵاڵە کران.