Skip to the content

کۆمپانیای ئاڵتونسا کارگەیەکی ئاوی تەماتەی مۆدێرن لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات و کارگەکە بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ بەکاردەهێنێت.

هەولێر، هەرێمی لوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/9 لەدیوانی وەزارەت کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو راهێنانی کشتوکاڵی و ژمارەیک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆمپانیای ئاڵتونسا.

کۆمپانیاکە بۆ مەبەستی دروستکردنی کارگەیەکی ئاوی تەماتەی مۆدێرن لەهەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتیان کردوە.

بەدروستکردنی ئەم کارگەیە جوتیارانی بەرهەمهێنی تەماتە دەتوانن بڕێکی زۆر لە بەرهەمەکانیان لەم کارگەیە بەنرخێکی گونجاو ساغ بکەنەوە.

لای خۆیەوە کەریم سلێمان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەکردنەوەی کارگەکەو بەڵێنی پێدان هاوکاریان بکات و پێیانی ڕاگەیاند: دەرگای وەزارەت کراوەیە بۆ هەرکەرتێکی تایبەت کەبیەوێت وەبەرهێنان بکات لە کەرتی کشتوکاڵ.