Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری سەرچاوکانی ئاوی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/21 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەیاوەری شاندێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری.

وابڕیارە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ بەئامادەبوونی هەر دوو وەزیر و شاندێکی باڵای وەزاری سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن و کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن.

جێی باسە ئەم سەردانەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، لەمیانی ئەم بانگهێشت نامە فەرمیە بوو کە لە ماوەی رابردوو وەفدێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی سەردانی بەغدایان کردبوو.

جێگای ئاماژەیە لە سەردانی پێشوودا درافتێکی تایبەت دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و تایبەتمەندی بەنداوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە وەزارەتی سەرچاوکانی ئاوی عێراق کرابوو.