Skip to the content

بەڕێوەبەری تازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر دەست بەکاربوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەمە 2021/2/15 کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی دیوان، بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو رێنمایی کشتوکاڵی، بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، بۆ مەبەستی پیرۆزبایی و دەستبەکاربوون لە هێمن سید موراد، وەکو بەڕێوەبەری تازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵیان کرد.

لەسەرەتای دانیشتنەکە کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت پیرۆزبایی دەستبەکاربونی وەکو بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئاراستەی هێمن سەید موراد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست و پشتیوانی وەزارەتی بۆ بەڕێوەبەری تازە دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد پێویستە هەموو لایەک هاوکاربین بۆ ئەوەی بتوانین کەرتی کشتوکاڵ بەرەو پێش بەرین لەهەرێمی کوردستان.

لای خۆشیەوە هێمن سەید موراد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانەی شاندی وەزارەت و سوپاسی شاندەکەی کرد و رایگەیاند: هەموو توانایەکی خۆی دەخاتەکار بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی جوتیاران بدات و کەرتی کشتوکاڵ بەرەوپێش ببات لەهەموو بوارەکاندا.