سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی فیدراڵی عێراق دەکات
![](/media/4707/pm-masrour-barzani-receives-minister-of-water-resources-of-iraq-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132584221110000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرا لە مەهدی ڕەشید حەمەدانی، وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ.
لەم دیدارەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی بابەتی تاوتوێکردنی ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیجیەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەر لە میانی ئەم پێشوازیەدا جەختکرایەوە لە میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، کە چەند مانگێکە لە لایەن حکومەتی فیدراڵیەوە هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردراوە.