وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە هەوڵی گەڕانەوەی شایستەدارایەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وێڕایی پیرۆزبایی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی قۆناغی یەکەمی بەرهەمی ماندوبوونی شایستەی ساڵانی (2014، 2015، 2016) سوپاسی هەوڵ و ماندوو بوونی هەموو ئەو لایەن و بەڕێزانە دەکات کە بەشداربوون و لەخەمی بەردەوامی جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا بوون، بەتایبەتی لە ئاستی حکومەت و پەرلەمان و پارتە سیاسیەکان و کەسایەتیەکاندا.
جێگەی ئاماژەیە کە بۆ هەمان مەبەست لە ماوەی رابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی، سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێداگیری و کۆبونەوە و پەیوەندی بەردەوامی ئەنجام داوە.
هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەوڵی بەردەوام دەبێ بۆ دابین کردنی شایستە داراییەکانی قۆناغی کۆتایی بۆ جوتیارانی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکانی تردا.