کۆبونەوەیەک بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی باخداری و دارستان و پاوان لە پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/9 لە دیوانی وەزارەت، بەسەرپەرشتی حسێن حەمەکەریم بەڕێوەبەری گشتی بەخداری و دارستان وپاوان، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان بەڕێوەچوو.
ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن بوو لە بارەی گیروگرفتەکانی باخداری و دارستان و پاوان و کۆکردنەوەی هەموو داتاو زانیاریەکانی تایبەت بە ساڵی ڕابردوو.
هەرلە کۆبونەوەکەدا باسی گرتنەبەری رێکاری پێویست بە پاراستنی دارستانەکان کرا لە کاتی جێ بەجێکردنی پرۆژەکانی تایبەت بەپەلەوەر و ئاژەڵداری.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکانی باخداری لەپارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک ئاگادار کرانەوە، بۆ کردنەوەی خولی پەرەپێدانی چاندنی پەتاتە بۆ ئەو فەرمانبەر و جوتیارانەی لە بواری چاندنی پەتاتە کاردەکەن لەم دوو پارێزگایە، وەهەروەها ئاگادارکرانەوە بۆ زیاتر ڕێکخستنی کاری پڕۆژەکانی قارچک وبەدواداچوونی کارەکانیان و بەرهەمەکانیان.
لە کۆبونەوەکەباس لەوەشکرا کە ئەو نەمامگانەی دەیانەوێت بدرێت بەکەرتی تایبەت دەستبکەن بەریکارە یاسایەکان بۆ ئەوەی بدرێت بەکەرتی تایبەت، کەپێشتر ڕەزامەندی لەسەردرابوو لە ئەنجومەنی وەزیران لە سەر پێشنیاری بەڕێوەەرایەتیەکانی باخداری و دارستان وپاوان لە پارێزگاکان.
لە کۆتایشدا بڕیاری یاداشتێکی لێکتێگەیشتن درا لە نێوان بەرهەمهێنەرانی پەتاتەو خاوەن کارگەکانی چبس و فینگەر لە هەرێمی کوردستان.