بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لەجوتیارێکی نمونەیی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19/1/2021 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی کرد لە فەرەیدون نامدار جوتیاری نمونەی لە شاری هەڵەبجە.
لە میانی پشتیوانی و پێشوازی بەردەوامی لە جواتیارانی نمونەیی لە هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕێزلێنان و پێزانینی وەزارەتی بەخشی بە فەرەیدون نامدار لە پای ماندوو بوون و دەستپێشخەری هەناردنی بەرهەمی ناوەخۆی هەنار بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی کوردستان.
لە دانیشتنەکەدا لەسەر پێشنار و ڕاسپاردنی جەنابی وەزیر بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمهێنانی هەنار و ناردنە دەرەوەی بازاڕەکانی کوردستان و عێراق چەندین هەنگاوی گرنگ ئاماژەیان پێکرا.