وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پشتیوانی یاداشتی داواکاری نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
![](/media/1537/krg_logo-white-background_3.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596855490000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- لە پێناو جێبەجێکردن و دابینکردنی موچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، وە گەیاندنی پەیامی داواکاریەکان، کە یاداشتێکیان ئاراستەی لایەنە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کردووە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پشتیوانی خۆی بۆ ئەم داواکاریەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دوپات دەکاتەوەو جەختیش لە جێ بەجێ کردنی داوەکاریەکە دەکاتەوە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیێنێ: بەردەوام دەبن لە گەیاندنی کێشە و داخوازی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و دابینکردن و گەڕاندنەوەی موچەکانیان و پشتیوانیش لەیاداشتی داواکاری فەرمانبەرانی بەنداوکان دەکەین.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە دواین سەردانی هەفتەی ڕابردوو کە پێک هاتبوو لە شاندێکی باڵای وەزارەت بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی بۆ بەغدا، بەو پەڕی پەرۆیشی و بەرپرسیاریەتیەوە بێگەرد تاڵەبانی، درافتی تایبەتی وەزارەتەکەی دەربارەی چارەسەری دواکەوتنی موچەی کارمەندان و کێشەکانی تایبەت بە بەنداوەکان، پێشکەش بە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و لێژنەی کشتوکاڵی و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کردبوو.