بێگەرد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، ( GOV.KRD )- ئەمرۆ 13ی کانونی دووم (یەنایەر) 2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای وەزارەت و بەیاوەری بریکاری وەزارەت و بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و جێگری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی دکتۆر بەرهەم صاڵح، سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد.
لەم سەردانە تەئکید کرایەوە لەسەر ڕۆڵ و پێگەی کاریگەریی بەڕێز سەرۆک کۆمار بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
لەم دیدارە ئامانجی سەردانەکەی بەغدا خرایەڕوو بۆ پاڵپشتی و هەماهەنگی لە جێبەجێکردنی ئەو گرفتانەی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بەتایبەتی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری پێشکەشکرابوون.
لە لایەن خۆیەوە جەنابی سەرۆک کۆمار خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و بەڵێنی پشتیوانی و داوکارییەکانی دا.