Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە د.جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیاو زانیاری

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)-ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18/1/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری راگەیاندن پێشوازی کرد لە د.جوتیار عادل وتەبێژ و بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەم دیدارە تایبەت بوو بە هەماهەنگی و گرنگیدانی زیاتر بە کاروچالاکیەکانی راگەیاندن و میدیای سەردەم لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و فەرمانگەی میدیاو زانیاری

لەم کۆبونەوەیەدا تاکید کرایەوە لە سەر هاوکاری و پەرەپێدان و بە ساندەرکردنی چاڵاکیەکانی راگەیاندن و پشتیوانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ ڕاهێنان و شیاندنی کارمەندان و یەکخستنی تواناکانیان.

لەکۆتایدا چەندین پێشنیار و ڕاسپاردە لەلایەن هەر دوولادا پەسند کران.