Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداری لە کۆنفرانسی بوژانەوەی کفری دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمڕۆ رێکەوتی 21/1/2021 ،لەشاری سلێمانی هەریەک لە بەڕێزان شەیما جلال کوێخا، ڕاوێژکاری وەزارەت و رحیم حمید عبدالکریم، نوێنەری وەزارەت لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وەکو شاندێکی نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی بوژانەوەی کفری، کە لە هۆتێل داوا بەڕێوەچوو.

جێگەی ئاماژەیە لەم کۆنفراسەدا ژمارەیەکی بەرچاو لەسەر ئاستێکی باڵای کەسایەتی حکومی و نوێنەرایەتیەکان ئامادەبوون.

لەم کۆنفرانسە کۆمەڵێ بابەتی گرنگ و تایبەت بە بوژانەوە و گەشەپێدان و بەرەو پێش بردنی کفری پێشکەش کرا لەڕوی کشتوکاڵ و ئاودێری.

لەلایەن خۆیانەوە نوێنەرانی بەشداربووی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پەیامی پاڵپشتی و هاریکاری جەنابی وەزیری کشتوکاڵیان بە ئامادەبووان و ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە گەیاند، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدان و بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری لە کفری.