لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، شاندێکی باڵای وەزارەت سەردانی تورکیا دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمرۆ پێنج شەممە 28/1/2021 لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا،بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه رچاوەکانی ئاو، شاندێکی باڵای وەزارەت و ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستانیسەردانی ووڵاتی تورکیا دەکەن.
لەبەشێکی ئەم سەردانە ئایدن معروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، یاوەری شاندەکەی وەزارەتی کردووە.
داود گول پارێزگاری شاری غازی عەنتاب، بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و لەم دیدارەدا چەندین بابەتی گرنگ دەربارەی هەماهەنگیکشتوکاڵی و پیشەسازی گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
مەبەستی سەرەکەی ئەم سەردانە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و گواستنەوەی ئەزموونی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی تورکیا و هاندان و بەشداریپێکردنی وەبەرهێنەرانی کوردستانە بۆ پێشخستن و داهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
وابڕیارە له ئایندیەکی نزیکدا بەشێک لەم کۆمپانیانه کە یاوەری شاندەکەن، چەندین تێگەیشتن و گرێبەستی کارکردنی هاوبەش ئەنجام بدەن،کە خزمەتێکی بەرچاو بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەدیدەهێنێ لە هەرێمی کوردستان.