Skip to the content

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ لێژنەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق( GOV.KRD )-ئەمڕۆ 17ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، لێژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان کۆبونەوە .

ئەم کۆبونەوەیە تایبەت بوو بە ئامادەکاری و رێکارەکانی خۆپارێزی و پارێزگاری لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێمی کوردستان، دوا بەدوایی بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای صەلاحەدین.

دوایی دیراسەکردنی دۆخی پرۆژەکانی پەلەوەری خۆشبەختانە دەرکەوت کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بۆ ئامادەکاری زیاتر وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ لێژنەکە دوایی دیراسەی خستنەڕووی پێویستیەکان و دابەشکردنی نامیلکەی ڕێنمایەکان و هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنی کێلگە پەلەوەریەکان کرد.

هەروەها لێژنەی ئەنفلۆنزای باڵندەی ڕاسپارد بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی ڕێنمایی و ڕێکارە پێویستیەکان بگرنەبەر .

بۆ ئەم مەبەستە لەو کۆبونەوەیە چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ پەسندکران.