Skip to the content

شاندێكی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ، سه‌ردانی هەردوو کارگەی زەیتی زەیتونی ڕاسان و کۆمپانیای هەناری کوردستانیان كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/٧/٢٦ تیمی هاوبەشی شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، به‌یاوه‌ری ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت، لەگەڵ ڕاوێژکارانی هۆڵەندی، هەردوو کارگەی زەیتی زەیتونی ڕاسان و کۆمپانیای هەناری کوردستانیان  بەسەرکرده‌وه‌.
تیمی هاوبەش لە نزیکەوە گوێبیستی داواکاری و گیروگرفتەکانی هەردوو پڕۆژەکە بوون و چۆنیەتی بەبازاڕکردن و ناردنە دەرەوەی بەرهەمەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
جێی باسە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پشتیوانی هەموو ئەو جوتیارانە دەکات کە دەیانەوێ بەرهەمەکانیان هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت ،لە ئێستادا میكانیزمێکی زۆر پێشکەوتوو بەردەستە بە ئامانجی ساغکردنەوە و پارێزگاری بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران و هەناردە کردنی بە کوالێتی و ستانداردی پێشکەوتوو .