بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی رێکخراوی فاو لە عێراق کۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوهکانی ئاو، پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری نووسینگەی رێکخراوی فاو لە عێڕاق د.سلاح و وەفدی یاوەری.
لەم دیدارەدا بەگرنگیەوە باس لە پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیەکان کرا بەتایبەتی پێشنیاری دیاریکردنی نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی فاو ، بانگهێشتکردن و دیاریکردنی نوێنەر بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی 36 ەمینی رێکخراوی فاو بۆ رۆژهەڵاتی خواروو ، کە بڕیارە لە 13-15 ی ئەم مانگە لە قاهیرە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە بچێت ، وە گفتوگۆکردن دەربارەی دامەزراندی بانکی جینات لە سلێمانی بە بەشداری پێکردنی چەند لایەنێکی پەیوهندیداری حکومی و کردنەوەی خولی ڕاهێنانی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران و فەرمانبەرانی وەزارەت.