بێگەرد تاڵەبانی پڕۆژەی جوتیارێکی نموونەیی بۆ بەرهەمهێنانی ترێ بەسەردەکاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/7/7، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە هەولێر سهردانی پڕۆژەی جوتیارێکی نموونەیی كرد كه تایبهت بوو به بەرهەمهێنانی ترێ ، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی میوەی ترێ کە نزیکەی 80 جۆری جیاواز بەرهەم دەهێنێت .
ئامانجی ئەم سهردانه هاندان و پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە و دڵنیاییدانه به خەڵکی کوردستان، کە پشت بە تایبەتمەندی بەکارهێنان و کڕینەوەی بەرهەمەکانی ناوخۆ ببەستن، کە فاکتەرێکی گرنگی تەندروستی و ئاسایشی خۆراکمانە و پاڵپشتییەکی بەهێزی جوتیاران و بەرهەمی خۆماڵییە.
لەئێستادا یەکێک لە بەرنامە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کارکردنە بۆ ساغکردنەوە و به بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران لە ناوخۆ بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەهێز کردنی سێکتەری کشتوکاڵ وەک بنەمایەکی بەهێزی ئابووری هەرێمی کوردستان.