كێشهو گرفتهكانی چهند پڕۆژهیهكی كشتوكاڵی لە پێنجوێن چارهسهر دهكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) –لەمیانی بەسەر کردنەوە مەیدانیەکان بۆ ناوچە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/٧/٢٦ شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،بهیاوهری د.بێوار خنسی، لەگەڵ تیمی ڕاوێژکاری هۆڵەندی، سەردانی چەند پڕۆژەیەکی گرینگی کشتوکاڵی پەتاتە و تەماتە و شووتیان کرد لە دەشتی پێنجوێن.
تیمە هاوبەشەکە لەنزیکەوه گوێبیستی کێشەو گرفتەکانی جوتیاران بوون و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان بەجوتیارەکاندا کە بە زۆری کێشەکان خۆی لە کێشەی بێ ئاوی دەبینیەوە لە ناوچەکەدا.
لە کۆتاییدا جوتیارانی دەڤەرەکە ستایشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویان کرد، کە لەم ساڵدا وەزارەت توانیویەتی کێشەی بەبازاڕکردنی بەروبوومەکانیان بۆ چارەسەر بکات.