Skip to the content

كێشه‌و گرفته‌كانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی لە پێنجوێن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) –لەمیانی بەسەر کردنەوە مەیدانیەکان بۆ ناوچە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/٧/٢٦ شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،به‌یاوه‌ری د.بێوار خنسی، لەگەڵ تیمی ڕاوێژکاری هۆڵەندی، سەردانی چەند پڕۆژەیەکی گرینگی کشتوکاڵی پەتاتە و تەماتە و شووتیان کرد لە دەشتی پێنجوێن.
تیمە هاوبەشەکە لەنزیکەوه‌ گوێبیستی کێشەو گرفتەکانی جوتیاران بوون و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان بەجوتیارەکاندا کە بە زۆری کێشەکان خۆی لە کێشەی بێ ئاوی دەبینیەوە لە ناوچەکەدا.
لە کۆتاییدا جوتیارانی دەڤەرەکە  ستایشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویان کرد، کە لەم ساڵدا وەزارەت توانیویەتی کێشەی بەبازاڕکردنی بەروبوومەکانیان بۆ چارەسەر بکات.