هەفتەباڕازی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان له پارێزگای ههڵهبجه كرایهوه
![](/media/6886/کردنەوەی-هەفتەباڕازی-کشتوکاڵی-کێڵگەی-کوردستان-لەژێر-چاودێری-بێگەرد-تاڵەبانی-وەزیری-کشتوکاڵ-و-سەچاوەکانی-ئاو-لەپارێزگای-هەڵەبجە4.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132697331830000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/7/1، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و کۆمەڵێک لە جوتیارە نموونەییەکانی کوردستان و هاووڵاتیان، مەڕاسیمی کردنەوەی هەفتەباڕازی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ، بە بەشداری چەند خاوەن بەرهەمێکی خوماڵی، کە دەیان جۆر بەرووبوومی تەندروست و کوالێتی بەرز بەنرخێکی گونجاو نمایش کرابوون له له پارێزگای ههڵهبجه بهڕێوهچوو.
لەم مەڕاسیمەدا حوسێن حەمە کهریم وتەبێژی وەزارەت وتاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پێشکەش کرد و پاڵپشتی و دەستخۆشی وەزیر و وەزارەتی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، و سوپاس و پێزانینی ئاراستەی جوتیاری نموونەیی حامید ئیسماعیل کرد بۆ کردنەوەی ئەم هەفتە بازاڕە ، کە دەیان جۆری بەرهەمی کوالێتی بەرزی بەرهەمهێنابوو بەنرخێکی گونجاو ڕاستەوخۆ بە کڕیاران دەفرۆشنەوە.
کردنەوەی ئەم هەفتە بازاڕە میللیانە یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ مەبەستی هاندان و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جوتیاران لە کڵێگەوە بۆ کڕیاران.