پڕۆژەیەکی شیرەمەنی لە خورماڵ، ڕۆژانە نزیکەی (٣)تەن شیر بەرهەم دێنێ
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی 2021/7/27 تیمێكی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،بهیاوهری د.بێوار خنسی و تیمی ڕاوێژکاری هۆڵەندی، سەردانی پڕۆژەی شیرەمەنی (ئالێ)یان کرد لە ناحیەی خورماڵ.
پڕۆژەکە جۆری مانگاکانی هۆڵشتاینی هۆڵەندیەو هەر مانگایەگ ڕۆژانە نزیکەی (٣٠کغ) شیر بەرهەمی هەیە ، کە بەشێوازێکی مۆدێرنی سەردەمیانە بەئامێری پێشکەوتوو دەدۆشرێن .
بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە بە شاندەکەیان ڕاگەیاند لە ئێستادا پڕۆژەکە سەرەتایە و لە داهاتوودا زۆر لەو بەرهەمەی ئێستا زیاتر شیر بەرهەم دەهێنێ.
تیمی ڕاوێژکاری هۆڵەندی دڵخۆشبوون بەم پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونەی پڕۆژەی شیرەمەنی لەهەرێمی کوردستان، هەروەها چەندین ڕاوبۆچوون لە میانی سەردانەکە گەڵاڵەکران و گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.