کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر، ڕۆژانە (١٥٠) تەن تەماتە لە جوتیاران وەردەگرێت
![](/media/7192/c69cef1c-8783-4378-a02c-89b4adefe8f9.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132721985820000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٧/٢٩ شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ ڕاوێژکارە هۆڵەندییەکان، سەردانی کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریریان کرد.
سەرەتا شاندەکە لەگەڵ بەڕێوەبەر و کارگێڕی کارگەکە کۆبوونەوە و چەندین پرس و ڕا لەبارەی چۆنیەتی کاری ڕۆژانەی کارگەکەو چۆنیەتی وەرگرتنی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
دواتر شاندەکە گەڕانێکیان بەناو کارگەکەدا کرد و لە نزیکەوە ئاشنابوون بەچۆنیەتی کاری ناو کارگەکە و دواتر سەردانی بەشی تاقیگەی کارگەکەیان کرد.
کارگەکە ڕۆژانە (١٠٠ تا ١٥٠ تەن) لە تەماتەی خۆماڵی لەو جوتیارانە وەردەگرێت کە کارگەکە خۆی تۆوی تەماتەکەی پێداون.
جێی وەبیر هێنانەوەیە پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گرێبەستی لەگەڵ هەردوو کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر و شارەزوور واژۆ کردووە بۆ ئەوەی هەردوو کارگەکە تەماتەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەربگرن.