عێراق ٣٧٥ هەزار تەن گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەردەگرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتى ١٤/٦/٢٠٢١ لیژنەی فەرمانی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ژمارە(٥٧) بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە سەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و بە نوێنەرایەتی نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوێنەرەکانی وەزارەتی بازرگانی و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و نوێنەری دەستەی ڕاوێژکارانی حکومەتی فیدراڵى عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا "بڕی ٣٧٥٠٠٠ ـ سێسەد و حەفتاوپێنج ھەزار تەن گەنمی جوتیارانی ھەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵى عێراق بکڕدرێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۲۱ى زایینى.