لە تاران کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی 2021/6/7، له كۆبوونهوهیهكدا هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، جهختیان كردهوه لهسهر پەرەپێدانی پەیوهندییەکان و هەماهەنگی لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، بەتایبەتی له بوارەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەروەردەکردنی ئاژەڵ و توێژینەوە لەسەر ئاژەڵی دەرەکی بەتایبەتی مانگای هۆڵشتاین و گونجاندنی لەگەڵ کەش و هەوای وڵاتی ئێران و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم لە رووی شیر و گۆشتی سوور و کەرتی دەواجن و هەنگوین و بنەتۆ و گاوداری و بەرهەمەکانی لەقوتوونان و پرۆژەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی لەڕێگەی خانووی پلاستیکی.
لە تەوەرێکی تری گفتوگۆی نێوانیان، باسیان له بابهتی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچووک كرد، کە سەرچاوەکەی لە وڵاتی ئێرانە.
بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان ، بۆ مەبەستی سوود وەرگرتن لە پرۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و ئاودێری و پرۆژهكانی بهرههمهێنان ل بواری كشتوكاڵییدا ، بانگهێشتی کۆمپانیاکانی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان كرد بۆ ئەوەی كاری هاوبهش و هەماهەنگیی زیاتر له داهاتوودا بکەن .