وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق پرۆژه كشتوكاڵییەکانی سلێمانی به‌سه‌ر کردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای هاتنی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ریی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی له شاری سلێمانی کرد.
سه‌ره‌تا، پرۆژەی سەربڕخانەی مریشکی پیرەمەگروون بەسەر کرایەوە و دواتر هەردوو وەزیر سه‌ردانی پرۆژەی خانووە پلاستیکییەکانی بەرهەمهێنانی سەوزە و میوە و کارگەی ئالیکیان لە ناحیەی بازیان کرد.
دوا وێستگەی سەردانی هەردوو وەزیری کشتوکاڵی عێراقی فیدراڵ و هەرێم، پرۆژەی پەلەوەری جوجکهەڵهێنەری سەرکۆ بوو کە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی ناحیەی بازیان.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی دووشهممەڕێکەوتی ٣١/٥/٢٠٢١، محەمەد کەریم ئەلخفاجی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و وا بڕیاریشه له رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و كاری پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌و گرفتانه بكه‌ن كه له نێوان هه‌ردوولا و لەبەردەم جوتیاران هه‌یه.