وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێم: بڕینهوهی دارستانه خۆڕسكهكانی ههرێم كارێكی دوژمنكارانهیه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بەبڕینەوەی داری دارستانە خۆڕسکەکانی سنووری بادینان لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای تورکی، بهیاننامهیهكی هاوبهشیان بڵاوكردهوهو تیایدا ئاماژهیان بهوه داوه كه ئهمه كارێكی دوژمنكارانهیه دژ به ژینگهی ناوچهكهمان و داوا دهكهن كه توركیا بهزووترین كات ئهمه رابگرێت.
ئهمهی خوارهوه دهقی بهیاننامه هاوبهشهكهیه:
ماوەیەکە وەک لە ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی پێدەدرێت و دەبینین و دەبیستین، ژمارەیەک کۆمپانیای تورکی بەهاوکاری سوپای تورکیا کەوتوونەتە بڕینەوەی داری دارستانە خۆڕسکەکانی سنووری بادینان لە باکووری هەرێمی کوردستانی عێراق و گواستنەوەی ئەو دارانە بۆ ناوخۆی تورکیا و بازرگانی پێوەکردنیان.
لێرەوە ناڕەزایی و ڕەتکردنەوەی ئەو کارە ناشارستانیە ڕادەگەیەنین،ئەو پرۆسەیە نەک هەر دوژمنکارییە بەرامبەر سروشت و ژینگەی عیراق و هەرێمی کوردستان بەڵکو کارێکی دوژمنکارانەیە دژ بە مرۆڤایەتی و ژینگەی تەواوی ناوچەکە و هەموو جیهان لەبەرئەوەی ژینگە سنووری نییە، داواکارین لەحکومەتی تورکیا ئەو کارە ڕابگرێت و لەهەمان کاتدا داوا لەهەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین بەجدی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە وەڵامیان هەبێت، وەلەهەمان کاتدا داوا لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین هاوکارمان بن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کارە نامرۆڤانەیە كه دژ بەژینگەیە و پێویسته هەوڵی بنبڕکردنی بدرێ.
هەردوو وەزیر محەمەد کەریم ئەلخفاجی وەزیرى کشتوکاڵى عێراقى فیدراڵ و بێگەرد تاڵەبانی وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو یاداشتنامەیهكی لێکتێگەیشتنیان بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان و هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە سێکتەری کشتوکاڵ واژوو کرد. بەم هۆیەشەوە خزمەتی زیاترى جوتیارانی هەرێمی کوردستان