ڕوونکردنەوەیەک سهبارهت به پرۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان، دەربارەی رەخنە و گلەیی و ناڕەزاییەکانی جوتیاران لە پرۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنم، له ڕوونكردنهوهیهكدا ئهم چهند خاڵهی خوارهوه دهخاته ڕوو:
یەکەم: پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجام دەدرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش شێوازی وەرگرتن و جۆری پشکنین لە سایلۆکان و دانانی تایبەتمەندیەکانی گەنم و لیژنەکان ،هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نییە.بەڵکو لە تایبەتمەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراقە.
دووەم: ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە ئامادەکردنی پلانی چاندنی گەنم بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان، وەدواتر ناردنی ناوی ئەو جوتیارانەی کە بەشدارن لە پرۆسەی چاندنی گەنم کە مافی پێدانی گەنمیان هەیە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشێوەی CD ، وە دواتریش لەڕێگەی ئەوانەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکرێت .
سەرباری ئەمانهش وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوامە لە هەماهەنگی کردن و پاڵپشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە میانی پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان و پێداگیری لەسەر شایستە داراییەکان و پەرەپێدانی توێژینەوەکان و دابینکردنی باشترین جۆری بنەتۆی گەنم .