بێگەرد تاڵەبانی بەشداری کرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی (19) هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفەهان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/6/8 ،بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەری بریکارو شاندێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی لەهەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی جێگرانی وەزیری کشتوکاڵی ئێران و سەرۆکی شارەوانی ئەسفەهان و نوێنەری پارێزگاری ئەسفەهان بەشداریی کرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی نۆزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی شاری ئەسفەهان.
لەم مەڕاسیمەدا بێگەرد تاڵەبانی بەزمانی کوردی وتەیەکی پێشکەش کرد و بە گرنگیەوە باسی لەهەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاڵ وگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی کرد.
هەر لەمیانی بەشداری لە پێشانگاکەدا، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە توانا و ئەزموونی بوارەکانی بەرهەمهێنانی کشوکاڵی و پەلەوەر وئاودێری و ئامێرەکان و ئاژەڵداری و کەرتی دەواجن و شیرەمەنی، کۆمپانیاکانی بەشداربووی بەسەرکردەوە.