بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی دەکات لە نەسرواللە رەشنودی سەرکۆنسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ رێکەوتی 2021/6/24 بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە سەرکۆنسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەسرواللە رەشنودی و شاندێکی یاوەری.
ئەم دیدارە تایبەت بوو بە جەختکرنەوە لەسەر دەر ئەنجامی ئامانج و داواکاری و پێشنیارەکانی سەردانە فەرمیەکەی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی و تیمێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان، لەمیانی بەشداری کردن لە مەڕاسیمی کردنەوەی (19) هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفهان و زنجیرەی کۆبونەوە و بەسەرکردنەوەکانی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆکی دەستەی پەرەپێدانی ئابوری و پەرەپێدانی نێوان عێراق - ئێران و وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران و ژووری بازرگانی ئەسفەهان و سەندیکای کۆمپانیاکانی بازرگانی و ئابووری و بەسەرکردنەوەی چەندین پرۆژەی گرنگی کشتوکاڵی و گاوداری و شیرەمەنی و پەلەوەری .....
جێگەی ئاماژەیە کە چەندین راسپاردە و پێشکەوتن و تێگەیشتنی زۆر باش بەدی هاتووە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێتە هۆی بەرفراوانکردنی پەیوەندیەکان و ئاڵوگۆڕی لە ئەزموونی بەرهەمهێنان و هاندانی کۆمپانیاکانی ئێران بۆ سەرمایەگوزاری لە پیشەسازی کشتوکاڵی و شیرەمەنی و گاوداری و بونیادنانی پرۆژەکانی ئاودێری لە هەرێمی کوردستان.