بە دیاریکردنى بڕ و نرخى گەنمى جوتیاران، سوود و ستراتیژیی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەرکەوتن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – حکومەتى هەرێم، لە مانگى ١١ى ٢٠٢٠ى زایینی بەردی بناغەی پڕۆژەى "بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران" بە گوژمەى ٢٥٠ ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری ١٢٠٠ دۆنم زەوی لە پایتەختى هەرێمى کوردستان دانا کە سیستەمەکەى بە شێوازى ئەلیکترۆنی دەبێت و پرۆژەکە لە ٤٠ سایلۆ پێک دێت کە هەر یەکەیان ٥ تۆن گەنم دەگرێت و دوو کارگەی ئاردیشى لەگەڵدایە کە هەریەکەیان رۆژانە ١٠٠٠ تۆن گەنم وەردەگرن، ئەمە سەرەڕاى چەندین کارگەى گەورەى وەک کارگەی ساوار و بڕوێش و مەعکەرۆنی و پسکیت و سریلاک و عەلەف و کارگەی بنەتۆوى لەگەڵە کە لە کارگە بنەتۆکەدا گەنم پاک و بژار دەکرێت و دەخرێتە نێو فەردەوە بۆ جووتیاران.
گهنمی كوردستان بۆ دروستكردنی ئاردی سفر و ساوار، بڕوێش، گهنمهكوتا بە کار دێت و گهنمی عێراقیش تەنیا ئارد و عهلهفی لێ دروست دەکرێت، بۆیه تێچووی ئاردی هەرێمی کوردستان زیاتره له عێراق و له ڕێی بریكاری خۆراكهوه دهدرێته خهڵك. ئاردهكەش بۆ بازرگانییه و دهدرێتهوه خهڵك، بۆیه ڕەچاوی نرخی بازاڕ و بۆرسه كراوه و له نێوان ئهو دوو نرخه نرخی ئاردی ههرێم دانراوه.
ئێستا و لهبهر وشكهساڵی ئهو نرخه بهرزبۆتهوه بۆ ٤٧٥٠٠٠ دینار بۆ هەر تۆنێک گەنم، لهكاتێكدا ساڵى پار هەر تۆنێک بە ٣٢٠ هەزار دینار کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرا. ئەوەش لە بەر ئەوەی ئەمساڵ وشكهساڵییه و حكومهتی عێراقی نرخی گەنمی زۆر بهرز كردووەتهوه بۆ ئهوهی خهڵك بچێت گهنمهكهی ڕادهستی حکومەتی فیدراڵی بكات.
بێگەرد تاڵەبانى وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتى کردنەوەى پڕۆژەى بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیاران لە سلێمانى گوتى: "مایەی خۆشحاڵییە یەکەم بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە هەولێری پایتەخت دانرا و کۆمپانیای جێبەجێکار لەماوەی شەش مانگ کارێکی ناوازەی ئەنجام داوە، ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی دەست پێ دەکەین و لەماوەیەکی کەم بەرهەمی پڕۆژەکە دەبینین و لە چەند هەفتەی داهاتووش لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت و بەمەش ساڵانە ئەم سایلۆیانە دەتوانن نزیکەى ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمى جوتیارانیان تێدا جێ بکرێتەوە".
ڕۆژى دووشەممەش ڕێکەوتى ١٤/٦/٢٠٢١ لیژنەی فەرمانی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ژمارە(٥٧) بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە سەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و بە نوێنەرایەتی نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوێنەرەکانی وەزارەتی بازرگانی و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و نوێنەری دەستەی ڕاوێژکارانی حکومەتی فیدراڵى عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بڕی ٣٧٥٠٠٠ تەن گەنمی جوتیارانی ھەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵى عێراقەوە بکڕدرێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۲۱ى زایینى.
شایەنى باسە ساڵانی ڕابردوو، چهند دەڵاڵ و بازرگانێک پسولەی ڕادەستکردنی گەنمی جوتیارانیان بە حکومەتى عێراق دهفرۆشتهوه بە جوتیاران تا لەو ڕێگەیەوە جوتیاران گەنمەکە بدەنە سایلۆکانی عێراق و لە بەرامبەریشدا ٨٠ بۆ ١٠٠ هەزار دیناریان وەردەگرت، بەڵام ئێستا ئەمە نەماوە و سهرهگرتن له ههرێم نییه و ڕاستهوخۆ گەنمەکە لە لایەن جوتیارەکەوە ڕادهست دهكرێت و پارهی خۆشی ڕاستەوخۆ وهردهگرێت، کەچى پێشتر بۆ ههر شهوە پەنجا بۆ هەشتا هەزار دیناری دهدا.
هەرچەندە سایلۆکان بە شێوەى هاوبەش لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان و کەرتى تایبەت دروست کراون و دەکرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا قازانجی كۆمپانیاكانی وهرگرتنی گهنم له ١٠% تێناپهڕێت. بەدەر لەمەش زیاتر لە ٢٠٠٠ جوتیار سوودمەند دەبن لەمە بۆ ئەوەى بەرهەمەکانیان بخەنە بازاڕەوە بۆ شەش ملیۆن کەس و بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتى هەرێمى کوردستان مەرجێکى لەسەر بەهاکەى داناوە کە "دهبێت نرخی كهمتر بێت له بازاڕ بۆ ئهوهی ركابهری بەرهەمى ئێران و توركیا بكات.
پڕۆژە و خەمخۆرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو هۆکارە بۆ ئەوەى چیتر جوتیارى کورد پشت بە دەرەوەى هەرێم نەبەستێت بۆ ساغکردنەوەى بەرهەمە خۆماڵییەکانى، چونکە پێشتر ئەگهر جوتیارێك ١٠٠ تهن گهنمی ههبێت، حکومکەتى عێراق تهنیا ١٠ تهنی وەردەگرێت، بۆیەشە لە چوارچێوەی کارنامەى حکومەت لەم کابینەیەدا بڕیار لەسەر دابینکردنى ئاسایشى خۆراک دراوە لە ڕێگەى زیادکردن و ساغکردنەوەى بەرهەمى نێوخۆیی و هاوکاریکردنى جوتیاران و خاوەنکارانى نێوخۆ.