وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی دیاری كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە لايەن عێراق، لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجام دراوە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان دیاری کرد.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە(٣٧٥٠) لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٦ ،كه به واژووی بێگەرد تاڵەبانی دەرچووە، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ تایبه‌ت به نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
١. نرخه‌كانی كڕینی گه‌نمی جوتیاران له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
ئەلف. گه‌نمی پله یه‌ك (٤٧٥٠٠٠) دینار بۆ یه‌ك تۆن
ب. گه‌نمی پله دوو (٤٠٠٠٠٠) دینار بۆ یه‌ك تۆن
ج. گه‌نمی پله سێ (٣٢٥٠٠٠) دینار بۆ یه‌ك تۆن ـ به مه‌به‌ستی به‌كارهێنان بۆ دروستكردنی ئالیكی ئاژەڵ.
٢. وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران به پێی تایبەتمەندى و ستانده‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌بێت.
٣. بڕی ٢% له پاره‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران، وه‌ك پاڵپشت بۆ سندووقی پاڵپشتی بنه‌تۆی جوتیاران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
٤. واده‌ی ده‌ستپێكی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران (٤٥) ڕۆژ ده‌بێت، واتە له ڕێكه‌وتی ٨/٦/٢٠٢١ ده‌ست پێ ده‌كات و له ڕێکەوتى ٢٢/٧/٢٠٢١ كۆتایی دێت.
٥. ناردنی ستافی ته‌كنیكی و چاودێری بۆ كۆگا و سایلۆ و ئاشه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیای خۆشناو و قه‌یوان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و مانه‌وه‌یان له شوێنی پڕۆژەكه به پێی پێویست بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران و هاڕینی گه‌نمی جوتیاران له ئاشه‌كان.