پێداچوونهوه به چۆنیهتی كارو پشكنینی بهروبوومه كشتوكاڵییهكان دهكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى ٢/٦/٢٠٢١ى زایینى، بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانى وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە بۆ پێداچوونەوە و یەکخستنی چۆنیەتی کار و پشکنینی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە دەروازەکانى هەرێمى کوردستان دەستی پێ کرد.
لهە وۆركشۆپهکەدا دوای گەڵاڵەکردنی سەرجەم کێشە و داواکاری و پێشنیارەکان، میکانیزمێکی گونجاو ئامادە دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و شێوازی کارکردن و یەکخستنی جۆر و کوالێتی لە پشکنینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستاندا .