Skip to the content

ئومێد دەکەم ئەم جەژن و یادەوەرییە ببێته هەوێنی ئاشتی و تەبایی و چەسپاندنی ماف و گوزەرانی خەڵکی ئازیزی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆز بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیتان پیرۆز بێت

 

کوردستانیانی خۆشەویست.....

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەی کوردی ٢٧٢١/١/١ و جەژنی نەورۆز و بەهاری ئازادی و ژیانەوە و سەوزبوونی دەشت و دۆڵ و چیاکانی کوردستان. گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم.

بەشانازییەکی زۆرەوە لە دیرۆکی کورستاندا ،ئیرادە و بەرخودانی خەباتی رزگاریخوازانە و ئازادیخوازانەی گەلی کورد تۆمارکراوە، کە بەخوێن و قوربانی سەدان لە رۆڵەکانمان ئاڵێنراوە، لەم پێناوەدا هەموو کوردێکی بەشەرەفی کوردستانیی مافی خۆیەتی شانازی بە کوردبوون و رەسەنێتی کوردەواری بکات.

ئومێد دەکەم ئەم جەژن و یادەوەریە پیرۆزانە لەم بەهارە جوانەی کوردستاندا، ببێته هەوێنی ئاشتی و تەبایی و چەسپاندنی ماف و گوزەرانی خەڵکی ئازیزی کوردستان، بەتایبەتی بووژانەوەی زیاتری ژیان و پرۆژەی کشتوکاڵی و لادێکان و جوتیاران و بەرەکەتداربوون و پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆییمان.

هیوادارم جەژنی دەربڕینی هەستی خۆشیەکانتان و تێپەڕبوونی ناخۆشی و نەخۆشی و زاڵبوون بێ بەسەر پەتای کۆرۆنا و پاپەندبوون بە خۆپارێزی و ڕێزگرتن و خۆشەویستی بۆ سەوزایی و ژینگەى وڵات.

 

‌ بێگەرد تاڵەبانی

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو