Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی، لە یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەشداری کۆبونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداری کرد لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان، کەتایبەت کرابوو بە ٣٣یەمین ساڵ یادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە و ئەوکار و پرۆژانەی ئەنجامدراون لە سنوری پارێزگاکە.

 

لە سەرەتادا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پەیامی هاوخەمی خۆی نارد بۆ بنەماڵەی قوربانیانی شارەکەو هیوای چاکبونەوەشی خواست بۆ بەرکەوتوانی کیمیایی شارەکە.

 

دواتر لە ڕاپۆرتێکدا هەموو ئەو کارو چالاکی و پرۆژانەی لە ماوەی ساڵێک و هەشت مانگدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو ئەنجامی داوە لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پارێزگای هەڵەبجە لە بەردەم پەرلەمانتاران پێشکەش کران و خرانە ڕوو.