بێگەرد تاڵەبانی لە 8 ی مارسدا خاتونێکی گەنجی خاوەن داهێنانی زانستی خەڵات دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 2021/3/8 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و خانەوادەی ناوبراو لە دیوانی وەزارەت لە پێشوازیەکدا خەڵاتی ڕێزلێنان و هاندانی بەخشی بە خوێندکار (سۆما نیهاد) براوەی یەکەمی پێشبڕکێی خەڵاتی داهێنانی زانستی روانگە.
جێگەی ئاماژەیەکە سۆما نیهاد لە ماوەی ڕابردوو لە پرۆژەیەکدا داهێنانێکی زانستی پێشکەشکرد کە بریتی بوو لە دروست کردن و ئەنجامدانی پرۆژەی خانوێکی پلاستیکی کشتوکاڵی بۆ ئەم مەبەستە خەڵاتی یەکەمی روانگەی پێ بەخشرا.
ئەم ڕێزلێنانە و بانگهێشتەی جەنابی وەزیر هاوکاتە لەگەڵ هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ژنان کە وەکو هەنگاوێکی دەستخۆشی و پێزانین لەو خاتوونە گەنجە بۆ پرۆژەکانی پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵیە رێکخرابوو.
لەلایەن خۆیەوە سۆما نیهاد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو ڕێزلێنان و پێشوازی و پێزانینەی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.