شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پرۆژە كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگای دهۆک بەسەردەکەنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢١/٣/٣١ دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنان وكێشه‌و گرفته‌كانی هه‌نارده‌و به‌بازاڕكردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، ئه‌مڕۆ شانده‌كه به‌یاوه‌ریی تیمێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شاری دهۆكیان به‌سه‌ركرده‌وه.
لە سەرەتادا لە دەڤەری ئاکرێ ،سەردانی هه‌ریه‌ك له پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن، سەربڕخانەی ئاکرێ و کێڵگەی پەتاتەی ئاکرێیان كرد.
دواتر لە دیدارێکدا له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک باسیان له هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ناساندنی پرۆسەی کارکردنی کشتوکاڵیی دهۆک كرد، پاشان یاوەریی شاندەکە کرا بۆ سەردانی پرۆژەکانی خانووی پلاستیکی و پرۆژەکانی گەنمی جوتیاران و کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیی لە قەزای سیمێل وهەر له شاری دهۆک سەردانی چەند جوتیارێکی نموونەییان کرد کە به شێوازێكی پێشکەوتوو كاریان له چاندن و بەرهەمهێنانی پەتاتە و کێڵگەکانی پەلەوەریی سامانی ئاژەڵ و پاراستنی بەروبوومی خۆماڵیی كردووه.
شاندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه به‌تایبه‌تی له سنووری پارێزگای دهۆك.
لەکۆتایی سەردانەکەیاندا بۆ شاری دهۆك، لە نێوان هەردوولادا چەندین پێشنیار و ڕاو سەرنج و خاڵی هاوبەش گەڵاڵە کران ، كه له پێناو به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵیی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت .