ئەنجومەنی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوە و چەندین بڕیاری گرنگیان دا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکار و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
لەسەرەتادا بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی چاکسازی و کارنامەکانی وەزارەت لەکابینەی نۆیەمدا کرد، لە پێناو زیاتر خزمەت کردن و کەم کردنەوەی رۆتین لە کاروبارەکان و پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکان و پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێوان فەرمانگەکانی وەزارەت.
دواتر راپۆرتی پێشنیارکراوی سەرجەم فەرمانگەکان و خاوەن پرۆژەکان لە کارنامەکەی ئەنجومەن گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەکۆتایدا چەندین راسپاردەو بریاری گرنگ پەسند کران ،کە بەشێکی گرنگی کارەکانی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایانە ئەنجام دەدرێت.